English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاکرێ... لە رووداوێکی ھاتووچۆ دا پێنج کەس زامداربوون
2022-09-29 [07:49 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، کە لە رێگای نێوان ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێر رووداوێکی ھاتووچۆ روویدا و پێنج کەس بە سەختی برینداربوون.

نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ پێنچشەممە ٢٩ی٩ی٢٠٢٢، لە سەر رێگای نێوان پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک رووداوێکی ھاتووچۆ لە نزیک گوندی دەربیستان روویدا، لە ئەنجام دا پێنج کەس بە سەختی برینداربوون.

ھەروەھا نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە قوربانیەکان خەلکی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای ئاکرێ و چارەسەر وەردەگرن، لەو پێنج کەسە تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە لە ژێر چاودێریدایە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad