English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ مەسرور بارزانی: پاڵپشتیی عێراق و هەرێمی کوردستانین
2022-09-29 [10:24 AM]

ZNA_ هەولێر


 

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەیکرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە. 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-09-2022، لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی نێوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

 

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، وەزیرەکەی بەریتانیا سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی ئێرانی بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کردووە و، پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.

 

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا "هاوخەمیی خۆی" بۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی بێتاوان لە هێرشەکەی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و لەگەڵ مەسرور بارزانی "هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن."

 

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەت لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:

 

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .

 

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.

 

سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە توندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات ناوبرد.

 

لۆرد ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی‌ بێ تاوان له‌ هێرشه‌كەدا دەربڕی. پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.

 

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن.

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad