English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمه‌ڵێك زانا پێشبینییان كردووه‌ له‌ داهاتوودا كیشوه‌رێكی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی دروست بێت
2022-10-09 [07:24 AM]

ZNA:هەولێر


کۆمه‌ڵێك زانای ئوستڕالی پێشبینییان كردووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی دووردا كیشوه‌رێكی زه‌به‌لاحی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ببێت و شوێنه‌كه‌شی له‌نێو زه‌ریایه‌كی گه‌وره‌ی ئێستادا بێت.

كۆمه‌ڵێك زانا له‌ زانكۆی (كیرتن) له‌ شاری سیدنی ئوستڕالیا له‌ پێشبینییه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: كیشوه‌ره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و ناوه‌كه‌شی (ئه‌ماسیا) ده‌بێت و شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خاكی زه‌ریای هێمنی ئێستا، كاتی دروستبوونیشی دوای 200 یان 300 ملیۆن ساڵی تر ده‌بێت.

زاناكان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: دوای 200 یان 300 ملیۆن ساڵی تر شتێك نامێنێ به‌ناوی زه‌ریای هێمن ئه‌و زه‌ریایه‌ی ئێستا به‌ته‌واوی وشك ده‌بێت، خاكه‌كه‌شی ده‌بێته‌ دروستبوونی كیشوه‌رێكی نوێی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا.

زاناكان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: له‌نێوان هه‌ر 300 تا 500 ملیۆن ساڵدا كیشوه‌رێكی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌بێت، بۆ نموونه‌ پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی كیشوه‌رێك به‌ناوی بانگیا (Pangea) كه‌ 335 تا 175 ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بوونی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بوونی نه‌ماوه‌ و بۆته‌ مێژوو.

زانا ئوستڕالییه‌كان به‌ به‌كارهێنانی بیردۆزه‌ی هاوشێوه‌كردن دروستبوونی كیشوه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌ماسیایان سه‌لماندووه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای له‌ناوچوونی زه‌ریای هێمن به‌ ته‌واوه‌تی.





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad