English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ کۆمەڵێک ئامێری چێشتخانەی پێکخراو Built-in ی ڕاگەیاند
2022-10-10 [10:57 AM]

ZNA


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستنەبازاڕی کۆمەڵێک ئامێری چێشتخانەی پێکخراوی Built-in لە عێراق ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێبازی فراوانکردنی بەرهەمەکانی چێشتخانەی سامسۆنگ کە هەموو پێداویستییەکان جێبەجێ دەکات.
کۆمەڵە نوێیەکە نوێنەرایەتی باشترینەکان دەکات کە سامسۆنگ پێشکەشی دەکات لەڕووی ئامێر و بەرهەمە جیاوازەکانی چێشتخانە کە لەگەڵ چەندین شێوازی چێشتلێناندا دەگونجێت، کە تایبەتمەندن بە دیزاینێکی سەردەمیانە و کارایی بەرز، هەروەها وەک هەوڵێکە بۆ دابینکردنی نوێترین چارەسەر و بەرهەمەکانی پەیوەست بە چێشتخانەکان بۆ کڕیارەکانی لە عێراق، کە سامسۆنگ حەز دەکات هەموو پێداویستییەکانی کڕیاران دابین بکات و لەگەڵ خواستی جیاوازیاندا بگونجێت.
ئەم کۆمەڵە بەرهەمە نوێیانەی کە سامسۆنگ ڕایگەیاند بریتین لە فڕنی کارەبایی دوو پانکەیی، فڕنی کارەبایی بە دوو تایبەتمەندی لێنان کە یەکەم بەرهەمە لەم جۆرە، چێشلێنەری کارەبایی، مایکرۆوەیڤی زیرەک ، مایکرۆوەیڤی گریڵ، چێشلێنەری غازیی، لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئامێری سەر چێشلێنەرەکان بۆ هەڵمژینەی بۆنە نەخوازراوەکان، کە سامسۆنگ لە ڕێگەی ئەم کۆمەڵە هەمەچەشنەوە کاری کردووە بۆ دابینکردنی دیزاینێکی سەردەمیانە بۆ هەموو ئامێر و بەرهەمەکان کە هەر چێشتخانەیەک پێویستی پێی بێت.
کۆمەڵەی ئامێرە نوێیەکانی چێشتخانەی پێکخراوی Built-in لە سامسۆنگەوە گونجاوە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەو پێیەی لەگەڵ پێداویستییەکانی چێشتلێنەران و تەنانەت کەسانی پسپۆڕی چێشتلێنان دەگونجێت، هەروەها لەگەڵ چێشتخانەکانی ئەو خێزانانەی کە تازەی ژیانیان پێکهێناوە و بە تێچووی گونجاو بەردەستە، و زۆر گونجاوە بۆ ئەو شوقە سەردەمیانەی کە ڕووبەریان بچووکە. 
بەرهەمە نوێیەکان بە نرخە گونجاوەکانیان جیا دەکرێنەوە لەگەڵ گرەنتی 10 ساڵ بۆ ڕووشانی ڕووپۆشە سیرامیکەکەی، جگە لە ئاسانی پاککردنەوەی بەهۆی ئەو مادەیەی کە لێی دروستکراوە، کە ئەویش ستانلێس ستیلە.
کۆمەڵەی ئامێرە نوێیەکانی چێشتخانەی پێکخراوی Built-in ی سامسۆنگ لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە، لەنێویاندا پێشانگە جیاوازەکانی و بریکارە فەرمییەکان و دابەشکەرانی ڕێگەپێدراو.





ئەم هەواڵە 2065جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad