English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ 2022 پەردە لەسەر تەکنەلۆژیای سەکۆی SmartThings لادرا 
2022-10-10 [12:14 PM]

zna


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند کە لە 12ی تشرینی یەکەمدا میوانداری کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ (SDC22)ی ساڵی 2022 دەکات لە مۆسکۆنی باکوور لە سانفرانسیسکۆ. لە چالاکییەکەدا تیشک دەخرێتە سەر پلانەکانی سامسۆنگ بۆ پەرەپێدانی سەکۆی SmartThings، و ئاسۆی هاوبەشیەکانی لەگەڵ گەشەپێدەران و داهێنەران بۆ بنیاتنانی ئەزموونی پەیوەستکراوی نەوەی نوێ بۆ پشتگیریکردنی ژیانی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
لە چالاکییەکەدا سامسۆنگ نوێترین نوێکارییەکانی بەرنامە و خزمەتگوزاری و سەکۆکانی دەخاتە ڕوو، لەنێویاندا SmartThings، بە ئامانجی دروستکردنی جیهانێکی باشتر و پەیوەستر بۆ هەمووان. هەروەها دیدگای خۆی بۆ تەکنەلۆژیای ئارام و ئاسوودە پیشان دەدات بۆ پەیوەندییەکی نەرم لە نێوان ئامێرەکاندا، بەمەش ئەزموونێکی زیرەکتر و خێراتر بۆ بەکارهێنەران مسۆگەر دەکات.
جونگ هی هان، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی بەشی ئەزموونی ئامێرەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، بە وتارێکی سەرەکی چالاکییەکە دەسپێدەکات، و دیدگای کۆمپانیاکە دەخرێتە ڕوو. و دواتر بەڕێوەبەرانی دیکەی سامسۆنگ لەگەڵیدا بەشداری دەکەن بۆ خستنەڕووی ستراتیژیەکان لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆژیای نوێ. و لیستی وتاربێژانی چالاکیەکە ئەم ناوانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
•    سێباستیان سیونگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی توێژینەوەکان لە سامسۆنگ
•    یۆنگجای کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار، جێگری سەرۆکی تیمی توێژینەوە و پەرەپێدان لە بەشی کاری شاشەکان
•    سانگ کیم، جێگری سەرۆکی باڵا و سەرۆکی بەشی بەرهەم و بازاڕگەری - سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان -ئەمریکا
•    جایون یۆنگ، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری سەکۆی SmartThings لە بەشی ئەزموونی مۆبایلەکان
•    هیسون جۆنگ، جێگری سەرۆک و سەرۆکی گروپی توێژینەوە و پەرەپێدان، بەشی ئەزموونی مۆبایلەکان
•    مارك بێنسۆن، بەڕێوەبەری سەکۆی SmartThings
•    ئەنیل یاداڤ، بەرپرسی تاقیگەی "بیکسبی" Bixby - بەشی توێژینەوەی سامسۆنگ لە ئەمریکا
جگە لە وتارە سەرەکییەکان، چالاکییەکە چەند سیمینارێک لەخۆدەگرێت کە کراوە دەبێت بۆ بەشداربووان و ئامادەبووانی ئۆنڵاین. ئەم دانیشتنە جیاوازانە دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ هاوکاریکردن و زانیاری زیاتر دەربارەی نوێترین سەکۆ و ئامرازەکانی سامسۆنگ کە سەرنجیان لەسەر گەشەپێدەرەکانە، لەوانە Bixby و One UI 5 و SmartThings and Matter و Samsung Wallet و Tizen و زۆر شتی تر، هەروەها دەرفەتی ناسینی ژینگەی کاری هاوبەشەکانیش.
کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ 2022 ئەزموونی "تێک سکوێر"ی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە دەرفەتەکانی گەڕان بەدوای سیناریۆی نوێی SmartThings و نوێترین داهێنانەکانی سامسۆنگ نێت، لەگەڵ دەرفەتەکانی پەیوەندیکردن و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ناو شوێنەکە.
لە چالاکییەکەدا میوانداری دەستپێشخەریی زیاتر دەکات بۆ بەشداربووانی ئۆنڵاین، لەنێویاندا Code Lab، کە گەشەپێدەران دەتوانن هاوکاری یەک بکەن بۆ پێشخستنی تواناکانیان لە بەرنامەسازیدا.





ئەم هەواڵە 2233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad