English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی هه‌ساره‌یه‌كی زه‌به‌لاح له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌
2022-10-31 [03:57 AM]

ZNA-ھەولێر


سبه‌ی سێشه‌م هه‌ساره‌یه‌كی زه‌به‌لاح به‌ته‌واوه‌تی له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌، به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌شییه‌وه ‌ڕه‌نگه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست بكات.

قه‌باره‌ی هه‌ساره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و نزیكی بورجی خه‌لیفه‌ی وڵاتی ئیماڕات ده‌بێت، ناوه‌كه‌ی (RM4) و تیره‌كه‌ی 740-330 مه‌تره‌.

هه‌ساره‌كه‌ كاتێك به‌ ته‌ك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت خێراییه‌كه‌ی 84 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا، واته‌ خێراییه‌كه‌ی 68 جار زیاتره‌ له‌ خێرایی ده‌نگ.

دووری هه‌ساره‌كه‌ له‌ زه‌وی شه‌ش هێنده‌ی دووری مه‌ودای نێوان مانگ و زه‌وی ده‌بێت، ئه‌م مه‌ودایه‌ش‌ به‌ ستاندارده‌ گه‌ردوونییه‌كان به‌ مه‌ودایه‌كی كه‌م داده‌نرێ.

هه‌ساره‌كه‌ سبه‌ی سێشه‌م ده‌گاته‌ نزیكترین خاڵی دووری له‌ زه‌ویدا كه‌ 1.43 ملیۆن میل دوور ده‌بێت له‌ گۆی زه‌وی.

لای خۆشییه‌وه‌ ئاژانسی گه‌ردوونی (ناسا) جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویست به‌ دوودڵی و ترس ناكات، چونكه‌ هه‌ساره‌كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ناكات.





ئەم هەواڵە 1801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad