English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگی بۆ دایك و باوكی قوتابیان راگه‌یاند
2022-12-08 [08:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كی گرینگی له‌ سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی (E-Parwarda) ڕاگه‌یاند كه‌ تێیدا دایك و باوك و به‌خێوكه‌ری قوتابییان ده‌توان له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ئاستی قوتابییه‌كانیان بزانن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ ده‌ڵێت: خزمەتگوزاریی  ئی- هەڵسەنگاندن  E-Halsangandn)) خزمەتگوزارییەکی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە، ئاسانکاریی بۆ بەخێوکاری قوتابییان دەكات كە لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەکانیان بە ئەگابن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەم ساڵی خوێندن ( 2022-2023 ) بە شێوەی ئەزموونی لە (28) بیست و هەشت قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی کوردستان دەستی پێ كردووە.

ده‌شڵێت: بە خێوکاری قوتابی پێویستە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکەیەوە پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بە منداڵەکەی وەربگرێت، هه‌روه‌ها مامۆستای هەر بابەتێک دوو هەفتە جارێک هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییەكان دەكات و ئاستەكانیان بۆ بەخێوکارەکانیان دەنێرێتەوە، هەروەها لە ڕەوشی پەروەردە و فێرکاری منداڵەکانیان ئاگاداریان دەكاتەوە.

ئاستەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لە :

1-  ئاستی ئامادەبوون.

2-  ئاستی چالاکیی ناو پۆل.

3-  ئاستی هێنانی پێداویستییەکانی خوێندن بۆ ناو پۆل .

4-  ئاستی بەئاگابوون و وریایی ناو پۆل.

5-  ئاستی ڕەفتار و ئاكار .

6-  ئاستی نمرە و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان.

7-  ئاستی تەندروستی.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستای بابەت و رێنمایکاری پەروەردەیی ئەگەر بیانەوێت لە دەرەوەی ئەو هەڵسەنگاندنە گفتوگۆ لەگەڵ بە خێوکاری قوتابی بکەن، دەتوانن پەیامێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەخێوکاری قوتابی بنێرن، ڕۆژ و ڕێکەوت و کاتی دیدارەکە لە ناو قوتابخانە رێك بخەن، هەروەها مامۆستا و ڕێنمایکاری پەروەردە لە ناردنی پەیامەکەیاندا دەبێت هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا بکەن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئەم پلاتفۆرمە وێڕای ئەوەی لەسەر حەوت ئاست هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییان دەكات، هاوكات سێ بەشی دیکەی گرینگ لەخۆ دەگرێت کە بەخێوكارانی قوتابی دەتوانن سوودی لێ وەربگرن :

1-  دەتوانن تێكڕای نمرەی منداڵەكانیان ببینن، هەر بە خێوکارێک دەتوانێت تەنها نمرەی منداڵەكانی خۆی ببینێت.

2-  دەتوانن خشتەی وانەگوتنەوەی مامۆستایان ببینن و بزانن ڕۆژانە منداڵەكانیان چ وانەیەك دەخوێنن.

3-  دەتوانن سوود لە ڕێنمایی گشتیی خێزانی بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانیان وەربگرن.

وه‌زاره‌تی ڕاشیگه‌یاند: دەستەواژەكانی هەڵسەنگاندن بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ داڕێژراون کە بۆ بەرەوپێشچوون و باشتربوون، شێوازی پەروەردەییانە و هاندانی قوتابییان و كەسوكاری قوتابییان ڕەچاو كراوە.

هه‌روه‌ها پلاتفۆرمەکە بە زمانەکانی کوردی: (سۆرانی - بادینی) ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، سریانی ، تورکمانی ، بەردەستە.

له‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ ده‌خرێته‌‌ڕوو:-

لێره‌ كیلك بكه‌





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad