English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لەگەڵ جێگری وەزیری پەرلەمانی بۆ کاروباری دەرەوە كۆبووەوە
2022-12-08 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/12/2022، لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و تاكاگی كێی، جێگری وەزیری پەرلەمانی بۆ كاروباری دەرەوە، كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا كە ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی باشتركردنی پەیوەندی و فراوانكردنی چالاكییەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان كرا، لە بواری پێشكەشكردنی هاوكاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی گشتی و ئاو و ئاوەڕۆ و ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر فراوانكردنی چالاكی و پرۆژەكانی ڕێكخراوی جایكا لە هەرێمی كوردستان كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، سوپاسی حكوومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جایكای كرد كە لە هەرێمی كوردستان لە چەندین بواردا هاوكاری حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكەن و هیوای خواست پەرەی زیاتر بەو پەیوەندی و هاوكارییانەی نێوانیان بدرێت.  جێگری وەزیری پەرلەمانی بۆ کاروباری دەرەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنیش وێڕای خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەكە، جەختی لەسەر بەردەوامی و فراوانكردنی پەیوەندییەكان كردەوە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad