English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... حەوت تۆمەتبار دەستگیركران
2023-02-04 [05:05 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی سنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان كردبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراودا،لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین كە لەسنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بەمەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاو ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان.

ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، بە ناوەکانی ،أ، ك، س لەدایكبووی 1982، ش، ب، ب لەدایكبووی 1982، ب، ع، م لەدایكبووی 1986 ، ر، ج، ع لەدایكبووی 2004، ھەروەھا ر، ج، ع لەدایكبووی 1998، أ،ك،س لەدایكبووی  2004، أ،ك،س لەدایكبووی  1995، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


رێباز یونس

Open photo

 

 





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad