هەولێر-ZNA گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەلێت ئەمرۆ ئێوارە تەرمی گەنجێکی ٢٩ سالی لە چیایی زاوای سەر بە پارێزگایی دهۆک لە نزیک بیرێکی دۆزرایەوە .
عەقید هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ شەمە تەرمی گەنجێک بە ناوی نشوان خالید حاجی لە چای زاوا دۆزرایەوە .
هێمن سلێما گوتیشی دوای لێکۆلینەوەکان بۆمان دەرکەوت هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە وە پۆلیسی بنکەی سێمێل پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ رووداوەکە کردۆتەوە .
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |