English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوفێرێکی پاس برینداربوو
2023-02-06 [04:59 AM]

ZNA-ھەولێر


دوو شوفێری پاسی گەشتیاری عەرەب لە گەلی زنتا بەشەر ھاتوون یەکێک لەوان بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ دەکرێت.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی کەوتووە، ئەمرۆ دووشەممە ٦ی٢ی٢٠٢٣ کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەرۆ لە قەزای ئاکرێ شوفێری دوو پاسی گەشتیاری عەرەب بەشەر ھاتوون و یەکێک لە شوفێرەکان بریندار دەبێت لە ھاوینەھەواری گەلی زنتا.

ھەروەھا ھەر بەپێی زانیاریەکان لە ھاوینەھەواری گەلی زنتا ھاتووب بۆ ئەوەی بچنە نەخۆشخانە، بەلام نەخۆشخانەیان نەدۆزیوەتەوە، لە بازگەی سماقۆک رایانگرتون و پەیوەندیان بە ١٢٢ کردووە و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

ھەروەھا نێچیرڤان فەخرەدین ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ، ئەوەی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەمرۆ دووشەممە ٦ی٢ی٢٠٢٣، بریندارێک گەیاندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کە شوفێری پاسی گەشتیاری عەرەب بوو، کە بە کەتەر بریندار کرابوو لە گوێچکەی بۆ خوار ملی لێیدرابوو، بە ھۆی خوێنبەربوونەوە تەندروستی بیندارەکە باش نەبوو لە ژێر چاودێری پزیشکیدایدابوو، بەلام دوای ئاسایبوونەوەی بارودۆخی و جێگیر بوونی تەندروستی نەخۆشخانەی بەجێھێشت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad