English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران داخرا
2023-02-07 [07:13 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، کە لەلایەن بەرپرسانی سنووری تەمەرچین ئاگادارکراینەوە، بەهۆی زۆری و بەردەوامی بەفربارین، دەروازەکە بە رووی بازرگانی و گەشتیاری داخرا.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستا، لەلایەن بەرپرسانی سنووری تەمەرچین ئاگادارکراینەوە، بەهۆی زۆری و بەردەوامی بەفربارین، دەروازەکە بە رووی بازرگانی و گەشتیاری داخرا.

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران گووتی: هەرچەندە لەدیوی هەرێمی کوردستان تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بەردەوامن لە راماڵینی بەفر و دۆخی هاتووچوون تاڕادەیەک ئاساییە، بەڵام گرفتەکە لە دیوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە و تا رێگه‌ی دیوی ئێران لە بەفر رانەماڵدرێت، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری دەستپێناکاتەوە.

ھەروەھا سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە گەشتیاران و بازرگانانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، تا دۆخی هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad