ZNA- ھەولێر
ھەرگیز منداڵەکان پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد کە ژیانیان لەسەر دەستی ئازیزترین کەسییان کۆتایی پێبێت و بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان بکەن .
لە وڵاتی پاکستان دایکێک سێ منداڵی خۆی دەخنکێنێت کە تەمەنیان لە نێوان ٥ – ٩ ساڵانە .
ئافرەتەکە ناوی خاتوونە و خەڵکی شاری لاھوری رۆژھەڵاتی پاکستانە ماوەی حەفت ساڵە لە ھاوسەرەکەی جیابووتەوە و بەگووتەی خۆشی کێشەی دارایی ھەبووە .
لەسەرەتای تاوانەکە خاتوون , دۆستەکەی خۆی کە ناوی (حەسەن مستەفا) یە تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانەکە , بەڵام پیاوەکە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند : ئەو کاتەی ئەو تاوانە ئەنجامدراوە من لەو ماڵە نەبوومە.
پۆلیس پاکستانی لە لای خۆیەوە رایگەیاند ، ئەم ئافرەتە بەھۆی بارودۆخی دارایی و کێشەی دیکە تووشی خەمۆکیەکی زۆر ھاتووە لەبەر ئەمە منداڵەکانی خۆی کووشتووە و جەستەی خۆشی بە مووس بریندار کردوە.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 95299جار خوێندراوەتەوە |