ZNA- هەولێر
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "کانتاس" یەکەم گەشتی راستەوخۆ و بێڕاوەستانی له ئوسترالیا بۆ بریتانیا ئەنجام دا. گەشتەکه له شاری "پێرس"ی ئوسترالیا دەستی پێکرد و ماوەی ١٧سەعاتی خایەند و دوای بڕینی ١٤هەزار و ٤٩٨کیلۆمەتر له فڕۆکەخانەی "هیترۆ"ی لەندەن نیشتەوه.
ئەم گەشته به فڕۆکەی "بووئینگ 787- 9 دریملاینەر" ئەنجام درا. ئەم فڕۆکەیه دوو هێندەی بوئینگ 747 باشتر سووتەمەنی بەکار دێنێت.
ئەم گەشته ٢٠٠گەشتیار و ١٦کادیری فڕۆکەوانیی لەخۆ گرتبوو.
کۆمپانیای کانتاس دەیهەوێت گەشتی راستەوخۆی درێژتر له بەرنامەی خۆی دابنێت و ئەم گەشتەشی بۆ لەندەن، بەشێک له بەرنامه گەورەکانی کۆمپانیاکه بوو.
لەم گەشتەدا، فڕۆکەکه سیستەمی پێشکەوتووی هەوای تێدابووه و هەوڵ درابوو کەمترین دەنگ بچێته ناو کابینی سەرنشینان.
هەروەها هەندێک له سەرنشینەکان ئامێرێکی تایبەتیان لێبەسترابوو بۆ ئەوەی باشترین شێوەی خەو و خواردنی گەشتیاران بۆ زانکۆی "سیدنی"ی ئوسترالیا تۆمار بکات.
ئەمه دووەم گەشتی درێژی کۆمپانیای کانتاس بوو و گەشتی پێشووشی له شاری "دۆحه"ی قەتەر بۆ "ئاکلەند" ئەنجام درا که مەودایەکەی ١٤هەزار و ٥٢٩کیلۆمەتر بوو.
هەردوو کۆمپانیای "ئیمارات" و "یونایتد ئەیرلاین" پێشتر گەشتی سەرووی ١٤هەزار کیلۆمەتریان هەبووه.
BBC
ئەم هەواڵە 91255جار خوێندراوەتەوە |