ZNA – ھەولێر
ھەرچەندە دایک و باوکەکان لەگەڵ منداڵەکانیان زۆر بەزەیین، بەڵام رەفتاری ھەندێکیان زۆر نامۆیانە دەبێت و لەبڕی گەڕان بە دوای چارەسەر زیندانی کردن ھەڵدەبژێرن.
پیاوێک ژاپۆنی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ کوڕەکەی کە خاوەنی پێداویستی تایبەتە لە نێو قەفەزێک لەماڵەکەی خۆی زیندانی کردوە .
باوکەکە لە و کاتەی کوڕەکەی تەمەنی ١٦ ساڵان بووە زیندانی کردوە , چونکە منداڵەکەی کەم عەقڵ بووە و ئەمەش وایکردوە بە شێوەیەکی توند رەفتار بکات .
پۆلیسی ژاپۆنی ئەو کاتە بۆی دەرکەوتووە کە پیاوەکە کوڕەکەی زیندانی کردوە , کاتێک تیمێکی پزیشکی سەردانی ماڵی پیاوەکە دەکەن بۆ چارەسەکردنی دایکی کوڕەکە , لەو کاتە چاویان بە شوێنی زیندانی کردنی کوڕەکە کەوتووە .
لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە رۆژانە باوکەکە ئاگاداری کوڕەکەی بووە و خواردنی پێداوە و ئاگاداری تەندروستی بووە , بەڵام لەگەڵ ئەوەش دادگایی دەکرێت و سزا دەدرێت.
یاسین ئەحمەد
سکای نیوز
ئەم هەواڵە 92101جار خوێندراوەتەوە |