English | Kurdî | کوردی  
 
پارەی گه‌نمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-01-02 [11:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیاتر لە 11 ملیار و 700 ملیۆن دینار وەک شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج بکات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو 500 ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری خەرجکردنی داوە وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2020، بە دوو قۆناخ خەرجدەکرێت، قۆناخی یەکەم نزیکەی 207 ملیار دینار خەرجدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، روونیکردەوە، لە قۆناخی یەکەمدا 11 ملیار و 739 ملیۆن بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، کە بەم شێوەیە دەبێت:

- هەولێر 3 ملیار و 423 ملیۆن دینار

- سلێمانی 5 ملیار و 77 ملیۆن دینار

- دهۆک 3 ملیار و 239 ملیۆن دینار

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی  ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پشووی سەری ساڵ دابەشکردنیان دواکەوتووە، بەڵام بڕیارە ئەو هەفتەیە رێکارەکانی تەواو بێت و هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان. دواتریش قۆناخی دووەمی ئەو پارەیە خەرج دەکرێت.

 

رووداو





مشاهدة 4393
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad