English | Kurdî | کوردی  
 
میسر و عێراق بە رێگەی وشکانیی ئوردن بەیەکەوە دەبەسترێنەوە
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-03-02 [12:39 PM]

ZNA- هەولێر


کامل ئەلوەزیر، وەزیری گواستنەوەی میسر و ئەمجەد عەزایلە باڵیۆزی ئوردن باسیان لە گرنگیی پرۆتۆکۆلی هێڵی زەمینیی نێوان سێ میسر و ئوردن و عێراق کرد.

رێگاکە لە قاهیرەوە و بەرەو عەممان دەست پێدەکات و لەوێوە بەرو بەغدا دێت. دەگوترێت  بەجۆرێک نرخی بلیتی هەر سەرنشینێک لە قاهیرەوە بۆ بەغدا ١٣٠ دۆلار دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوەی میسر رایگەیاندووە لایەنەکان بۆ دامەزراندنی رێگەیەکی هاوبەش گەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ئەم  مەبەستەش لە نێوان دەزگای رێکخستنی گواستنەوەی وشکانی نێوخۆ و نێودەوڵەتی و کۆمپانیای یەکێتیی عەرەبیی سوپەر جێت لەلایەنی میسری و کۆمپانیاکانی جێتی ئوردنی و کۆمپانیای شاند و گەشتیارانی عیراق پرۆتۆکۆلێک رێکخراوە و جەخت کراوەتەوە کە گواستنەوەی وشکانی ئاسانکاری لە نێوان هەرسێ وڵات و جوڵەی کرێکار و قوتابیان خێرا دەکات.





مشاهدة 5359
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad