English | Kurdî | کوردی  
 
شاندێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌ی كابول سه‌ردانی توركیا ده‌كات
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-06-24 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شاندێك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، رائید رۆب لۆدویك رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندێك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ به‌پرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ له‌ ئه‌فغانستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.

رۆب لۆدویك له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ زانیاریی نه‌دا به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ مارك میڵی، له‌میانی دانیشتنێكدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ی به‌رگریی ٢٠٢٢ له‌ لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ربه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی نووسراو نییه‌ به‌ڵام پێشڤه‌چوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌یه‌.

مارك میڵی رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان (له‌گه‌ڵ توركیادا) هه‌یه‌. پێموایه‌ ته‌نها به‌شی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه‌ ماوه‌. نامه‌وێت له‌جیاتی توركیا قسه‌ بكه‌م و پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامی كۆتایی رێككه‌وتنێك رابگه‌یه‌نم به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".

توركیا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی ناتۆدا ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای له‌ كابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌ ئه‌ستۆدایه‌.

له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مریكا هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بادین و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا كۆبوونه‌وه‌ و بابه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ یه‌كێك بوو له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

 

AA





مشاهدة 1042
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad