English | Kurdî | کوردی  
 
توركيا... بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 66 دادوەر دەرچوو
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-06 [12:01 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی خزمەت سەر بە گرووپی فەتحوڵڵا گولەن، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، بەگومانی ئەندامبوون لە گرووپی گولەن بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 66 دادوەری تورکیا دەرکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە، لە ئەنجامی کار و بەدواداچوونی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MIT) و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی، لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو گومانلێکراوانە دەستیپێکرد کە دەرکەوتووە ئەندامی گرووپی فەتحوڵڵا گولەنن و کاریگەرییان هەبووە لە دەرکردنی بڕیاری یاسایی لە دادگەکان.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە رێکخراوەییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 66 دادوەر دەرکرا.

دوای دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنیان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەکانی دژەتیرۆر، تاوەکوو ئێستا 23 کەسیان دەستگیر کردووە.

 

کوردپرێس





مشاهدة 1024
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad