English | Kurdî | کوردی  
 
فه‌ره‌نسا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی خۆی له‌ ئه‌فغانستان گه‌شتێكی خۆڕایی رێكده‌خات
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-14 [10:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

باڵیۆزخانەی فه‌ره‌نسا لە کابوڵ وتی فه‌ره‌نسا داوا لە سەرجەم هاوڵاتیەکانی دەکات ئەفغانستان جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی ترسی ئەمنییەوە، لەکاتێکدا کشانەوەی هێزە بیانیەکان لەو وڵاتەدا لە قۆناغی کۆتاییدایە و تاڵیبانیش بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " حکومەت لە بەیانیی 17 ی مانگی حەوتدا گەشتێکی تایبەت ڕێکدەخات تاوەکو سەرجەم هاوڵاتیانی لە ئەفغانستان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ فه‌ره‌نسا."

ئەوەشی خستەڕوو گەشتەکە بەخۆڕایی دەبێت.

وتیشی " باڵیۆزخانەی فه‌ره‌نسا بە فەڕمی پێشنیاری ئەوە دەکات بۆ هاوڵاتیە فەڕەنسییەکان ئەم گەشتە تایبەتە پەسەند بکەن یاخود بە هەر شێوازێکی دیکەی خۆیان بەزووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن."

جێی ئاماژەیە پێشتر کۆمەڵێک وڵات داوایان لە هاوڵاتیانیان کردووە ئەفغانستان جێبهێڵن یاخود هێناویاننەتە دەرەوە، لەوانەش هیندستان و چین.

باڵیۆزخانەکە وتیشی لە بارودۆخێکدا نابێت گرەنتی پارێزراوی هاتنە دەرەوەی ئەو هاوڵاتیانە بدات کە دەیانەوێت لە دوای 17 ی مانگی حەوتەوە ئەفغانستان جێبهێڵن.

لە سەرەتای مانگی پێنجەوە و لە دەستپێکی کشانەوەی هێزە بیانییەکاندا لە ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان هێرشەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی وڵاتەکە دەستپێکرد. تاوەکو ئێستا زۆرینەی باکووری وڵاتەکەیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە.

 





مشاهدة 910
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad