English | Kurdî | کوردی  
 
کانیێ وێست ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ دەکات
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-22 [11:35 AM]

ZNA – هەولێر


کانیێ وێست ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی نوێی دەکات و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڵاوی بکاتەوە.

ئەو راپەرە کە ماوەیەکە هیچ پۆستێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نەبوو و پۆستەکانی رابردووشی هەمووی سڕیبووەوە، پۆستێکی نوێی لە ئینستگرام کردووە، تێیدا وێنەی زنجیرێکی ملی داناوە کە ناوی چوار منداڵەکەی لەسەر نووسراون.

ئەلبوومە نوێیەکەی وێست بەناوی Donda یە و تاوەکو ئێشتا وردەکاری لەبارەی ئەلبوومەکە بڵاونەکراونەتەوە.

بەم دواییە دەنگی ئەوە بڵاوکرایەوە کە وێست لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگ ئارینا شایک لە پەیوەندییەکی سۆزداریدایە، بەڵام تاوەکو ئێشتا ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
 





مشاهدة 439
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad