English | Kurdî | کوردی  
 
خولی داهاتووی فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ئایاری 2022 بەڕێوەدەچێت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-22 [07:52 AM]

ZNA – هەولێر


چەند رۆژێک لە دوای تەواوبوونی 74مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە وادەی بەرێوەچوونی خولی داهاتوویان راگەیاند.

75مین خولی داهاتووی فێستیڤاڵەکە لە 17 بۆ 28 ئایاری 2022 لە شاری کانی فەرەنسی سازدەکرێت.

خولی رابردووی فێستیڤاڵەکە لە 6 بۆ 17 ئەم مانگە بەڕێوەچوو و سپایک لی دەرهێنەری ئەمریکی وەک سەرۆکی لێژنەی دادوەری فێستیڤاڵەکە دیاریکرا و وێنەی لەسەر پۆستەری سەرەکی فێستیڤاڵ دانرا، بەمەش بووە یەکەم سینەماکاری رەشپێست سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەری فێستیڤاڵەکە بکات.

لە خولی ئەمساڵدا فیلمی سینەمایی "Titane " بووە براوەی چڵە خورمای فێستیڤاڵەکە کە خەڵاتی سەرەکییە لە فێستیڤاڵەکەدا.





مشاهدة 472
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad