English | Kurdî | کوردی  
 
ئەمەریکا نيگه‌رانی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی تونس ده‌ربڕی
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-27 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی تونس حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌كارخست، له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆشکی سپی وتی ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی تونس و داوای ئارامی دەکات لە وڵاتەکەدا، وتیشی ئەمەریکا لە پەیوەندییدایە لەگەڵ ڕابەرانی تونسدا.

وته‌بێژی كۆشكی سپی جێن ساکی وتی، " ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە ڕووداوەکانی تونس."

وتیشی " لەسەر ئاستی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش لە پەیوەندیداین لەگەڵ ڕابەرانی تونسدا تاوەکو لەسەر بارودۆخەکە بزانین، هەروەها داوای ئارامی و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی تونس دەکەین بۆ ئەوەی بەپێی بنچینە دیموکراسیەکان بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن."

ساکی ئاماژەشی بەوەدا کۆشکی سپی بڕیاری لەسەر ئەوە نەداوە ئەم هەنگاوەی سەرۆکی تونس کودەتا بووە یاخود نا، وتیشی چاوەڕێ دەکرێت بەرلەوەی هەر بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا شیکارییەکی یاسایی بۆ ڕووداوەکان بکات.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی تونس قەیس سەعید بە یارمەتی سوپای وڵاتەکە حکومەتی وڵاتەکەی لەکارلابرد و کارەکانی پەرلەمانی ڕاگرت، ئەم هەنگاوەی قەیس سەعید لەلایەن حیزبە سەرەکیەکانی وڵاتەکەوە بە ئیسلامیەکانیشەوە بە کودەتا ناودێر کرا و سەرکۆنەیان کرد.

 

 

voa





مشاهدة 760
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad