English | Kurdî | کوردی  
 
لیژنه‌ی كشتوكاڵ: دوازده‌ به‌نداو له‌ هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-29 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ى کشتوکاڵ لە پەرله‌مانى کوردستان باسی له‌وه‌ كرد، بۆ دروستكردنی شه‌ش به‌نداوى نوێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕى 13 ملیار دینارى ته‌رخان کردووه‌، باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ ڕاپۆرتێک زیانه‌کانى وشکه‌ساڵى له‌و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان گه‌یه‌نرایه‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆیه‌ به‌شێکى ئه‌و پاره‌یه‌‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌شێک له‌و به‌نداوانه‌ى پێ ته‌واو ده‌کرێت که ‌به‌ هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو.

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى کشتوکاڵ لە پەرله‌مانى کوردستان سه‌فین گه‌ردى، ڕايگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بڕیارى دروستکردنى 12 به‌نداو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ێ دیارده‌ى وشکه‌ساڵى و کاریگه‌رییه‌کانى له‌ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى له‌سه‌ر درا، له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕى 13 ملیار دینارى ته‌رخان کردووه‌، که ‌به‌م بڕه‌ شه‌ش به‌نداوى نوێ دروست ده‌کرێن و ئه‌وانى دیکه‌ش کارکردن تێیاندا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

وتیشی، وه‌ک ئاشکرایه‌ دیارده‌ى وشکه‌ساڵى ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان بووه‌وه،‌ به ‌تایبه‌ت لە ناوچه‌کانى گه‌رمیان زۆر به ‌ڕوونى کاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر به‌روبوومى کشتوکاڵى به‌جێهێشت، به ‌شێوه‌یه‌ک نزیکەی‌ 100 دۆنم زه‌ویی چێنراو به‌ به‌روبوومى دانه‌وێڵه‌ زیانیان به‌رکه‌وت، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگه‌ى به‌رپرسانى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ ڕاپۆرتێک زیانه‌کانى وشکه‌ساڵى له‌و ده‌ڤه‌ره‌ گه‌یه‌نرایه‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆیه‌ به‌شێکى ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخان کراوه،‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌شێک له‌و به‌نداوانه‌ى پێ ته‌واو ده‌کرێت که ‌به‌ هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو.

سه‌فین گه‌ردى ئه‌وه‌ی خسته‌روو، له‌ ئێستادا کۆمه‌ڵێک به‌نداو له‌ سنوورى گه‌رمیان هەن،‌ که‌ ئه‌گه‌ر بێت و ته‌واو بکرێن، بێگومان کاریگه‌ریى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسه‌وارى وشکه‌ساڵى له‌ سنووره‌که‌ ده‌بێت، له‌وانه‌ به‌نداوى به‌رده‌سوور و باوه‌نوور کە ئه‌گه‌ر له‌ کاتى خۆیدا ته‌واو بکرانا‌یه‌ و ڕانه‌گیرابان، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ ئاسه‌واره‌کانى وشکه‌ساڵى کاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جووتیارانى سنووره‌که‌ نه‌ده‌بوو.

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى کشتوکاڵ لە پەرله‌مانى کوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، بێگومان وه‌ک لیژنه‌ى کشتوکاڵ له‌ هه‌‌وڵەکان به‌ره‌ده‌وام ده‌بین و به‌دواداچوون بۆ ئە‌و گرفتانه‌ ده‌که‌ین کە له ‌که‌رتى کشتوکاڵى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت بابه‌تى ته‌رخانکردنى بودجه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ وشکه‌ساڵى له ‌ناوچه‌که‌ و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر خه‌تین و گه‌شبینین که‌ له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بڕیارى پێویست له‌و باره‌وه‌ بدرێت.

 

KDP.info





مشاهدة 652
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad