English | Kurdî | کوردی  
 
هەتا ئێستا زیاتر لە چوار ملیار ڤاکسینی کرۆنا لە جیهان دەکارکراوە
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-29 [06:46 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاوی‌کردووەتەوە هەتا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١، ٤ ملیار و ١٤ ملیون و ٣٠٢ هەزار ژەم ڤاکیسنی کۆرۆنا لە سەرانسەری دەکار کراوه.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دەکارکردی یەک ملیار ڤاکسین ١٤٠ رۆژی خایاندووە و دواتر لە ماوەی چل رۆژدا ئەم ژمارەیە گەیشتە دوو ملیار و لە ماوەی ٢٦ رۆژی دیکەدا گەیشتە سێ ملیار و یەک ملیاری کۆتایش لەماوەی ٣٠ رۆژدا دەکار کرا.

چل لە سەدی ئەم ڤاکسینانە لە چین دەکار کراون . هیندستان بە ٤٥١ ملیۆن ژەم و ئەمریکا بە ٣٤٣ ملیون ژەم لە پلەی دواتر دان.

پەرەسەندنی ژمارەی خوازیارانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کاتێکدایە لە لەم رۆژانەی دواییدا دەگوترێت خوازیارانی وەرگرتنی ڤاکیسن لە عێراقیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.  

 





مشاهدة 307
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad