English | Kurdî | کوردی  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق : هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2021-07-29 [07:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو1ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ "هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت". سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەخت کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بکرێت، کازمی دەڵێت "هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت".

لەبارەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووین تاوەکو 1ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت".

وەکو لە راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری، تەندروستی و خوێندن، وزە و ژینگە و وەبەرهێنان یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا کراوە.

مستەفا کازمی دەڵێت "شانازی بە شوێنەوارەکانی رافیدەین دەکەین و لەگەڵ خۆمان 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقمان لە ئەمریکا گەڕاندەوە".

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق و بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکە لەلایەن هەندێک حیزب و لایەنەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات".





مشاهدة 406
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad