English | Kurdî | کوردی  
 
رۆنالدۆ داوای بنزیمە دەکات 
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2020-08-15 [03:26 AM]

ZNA – ھەولێر 


کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ کەریم بنزیمە ھێرشبەری یانەی شاھانە مۆربکەن . 

بنزیمە لەساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٨ لەتەک رۆنالدۆ یاری دەکرد و رۆلێکی بەرچاوی ھەبوو لە دروست کردنی بۆشایی بۆ رۆنالدۆ تا گۆڵەکانی تۆمار بکات. 


لەلای خۆیەوە رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی رایگەیاند ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس بە جددی بیر لە کڕینی ھێرشبەرێکی دیکە دەکەنەوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی گۆنزالۆ ھیگواین  لە ھێلی پێشەوەی خانمە پیرەکە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەوانەیە گۆڕینەوەیەک لە نێوان یانەی ریال مەدرید و یۆڤانتس رووبدات بە گۆڕینەوەی دیبالا بە کەریم بنزیمە . 

یاسین ئەحمەد 
 





مشاهدة 21322
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad