ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارتی و بەردەوام نوێبوونەوه‌ و متمانه‌

رێبوار حەمەلاو شوانی

پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو حزبە كە لە رۆژگارەسەخت  و لە لووتكەی نائومێدی ، نەتەوەیەكی گەڕاندنەوە بۆ ئومێد و ڕاستەرۆی كوردایەتیی و خەبات و ڕێگەی نەدا ، دوژمنان و داگیركەران و بەكرێگیراوان بە خەونەكانیان شاد بن ، بووە هەوێنی یەكریزی لە خەبات و تێكۆشان و گشت سنوورە دەستكردەكانی سڕییەوە بووە مەشخەڵی خەبات و كۆڵنەدانی نەتەوەیی بە شێوەیەك لەگەڵ هەر پیلانگێری و گەلەكۆمەییەك زیاتر و بەهێز تر لە جار رژدتر بوو لە خەبات ، بەشێوەیەك كە باوەڕی ڕاستەقینەی سەركردایەتی و جەماوەری حزبەكە بە دۆزی ڕەوای میللەتەكەمان و ئامادەبوون بۆ قوربانیدان، تەنانەت بە خودی حزبەكە، لەپێناو دۆزەكە.هەر ئەوەش بوو كە هەبوونی سەركردەیەكی خاوەن مێژووی سیاسیی پاك و ئەزموونێكی سەركەوتوو و خەباتی بێوچان لەپێناو ئامانجەكان، هەروەها خاوەن دیدگایەكی ڕوون بۆ پێشهاتە سیاسییەكان.

وەك چییایەك و رووبەڕووبوونەوەی سەخترین هەلومەرجەكان و هەڵگرتنی قورسترین بەرپرسیاریەتییەكان وخۆڕاگری و نەهێشتنی تەشەنەكردنی كێشە ناوخۆییەكان، كە لە ئەنجامدا پشێوی و نائومێدی و دڵەڕاوكێ بۆ خەڵكی كوردستان دروست ببێت، ئەگەر بە زیانی حزبەكەش بشكێتەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان بە خەسڵەتێكی كوردانە و  ڕاستگۆیانە و هەڵوێستی سیاسیی نەگۆڕ و پاراستنی پەیمانەكان. ئەمە كاریزمایەك ئەدات بە سەركردایەتیی حزبەكە و متمانە لە لای دۆست و دوژمنان دروست دەكات و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی ڕێزی لێ دەگیرێت.

هەروەها بە بەرخودان و خۆڕاگری و بەهێزی لەژێر هەر پیلانگێری و گوشارێكی سیاسی، یان سەربازی، یان ئابووری. بۆیە پێویستە پەیوەندیی باشی هەبێت لەگەڵ هەموو لایەنەكانی ناوخۆیی و دەرەكی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پێداگری بكرێت لەسەر مافەكانی جەماوەری كوردستان.پارتی خاوەن بەرنامە و خوێندنەوە پلانی وردی سیاسەتكردن و دیپلۆماسی و خەبات تا لە خەون و ئاواتەكانی میللەتەكەمان و لە ئێش و ئازاری جەماوەر، هەروەها یەك لە بنەماكانی پارتیبوون  هەستكردنە بە پرنسیپی مرۆڤدۆستی و بە ئیش و ئازاری لێقەوماوان و هەوڵدانی ڕاستەقینە بۆ ڕزگاركردنیان لە سەختی و ناخۆشییەكان چونكە پارتی لەگەڵ ئێش و ئازاری گەل ونیشتیمانەكەی بووە و بەردەوامیشە

پارتی كاریكردن و خەبات دەكات لە پێناو دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو لە رووی دیموكراسی و زانستی و ئینجا بوارەكانی تەندروستی وئیداریی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریكردن لە هەموو كارێكی نایاسایی كەزیان بەپێكەوژیان و كۆمەڵگەی بگەێنێت و ستراتیژی سەرەكیی خزمەتكردن بێت بە خەڵكی كوردستان ، دوور لە هەموو بەرژوەندییەكی حزبی و بەهەدەردانی سەروماڵ و سەرچاوەكان.

هەروەها پارتی تێكۆشاوە و بەردەوامە و رژدە لە سەر ئەوەی كە بە دڕاشتن و دانانی پلانی ئابووری كورتخانەیەن و درێژخایەن لە پێناو خۆشگوزەرانی و پێشخستنی نیشتیمان لە هەموو روویەكەوە .

هەڵبەتە پارتی بەرنامەی مێژووی لە هەموو قۆناغێكدا ، بە گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ هەموو ئۆرگانەكانی حزب لە پێناو یەكخستنی وتاری سیاسی و سەرجەم حزبەكان ، لە هەماكاتیشدا كاریاك كردووە لە پێناو خۆنەویستی و بەرزڕاگرتنی بەها بەرزەكانی نێو جەماوەر.

لەهەمانكاتیشد ا، پارتی هەمیشە خۆی بەخاوەن چین و توێژەكان زانبووە بەواتایەكی كە هەمیشە ڕۆڵا و بەرپرسیاریەتی لە چارەسەری كێشەكانیان بینیووە ، هەروەها لە كاتی دروستبوونی هەر هەرەشەیەك بۆ سەر خاكی كوردستان جێگەی متمانە و بەرگریكاری خاكی كوردستان و دۆزە رەواكەی بووە

پارتی هەمیشە كاری كردووە لە پێناو فەراهەم كردنی كەش وهەوایەك كە بێ جیاوازی ئایین و ئایینزاكان و زمان و رەنگ و بەشداری پێكردنیان لە پرۆسەی سیاسی و حكوومرانی و ئینجا پەرلەمان  وخاوەن نوێنەرایەی خۆیان وەك باوەر بوون بە بنەماكانی دیموكراسی.

هەموو ئەو فاكتەرەكە بەشێكن لەپەپرەرو پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە وایانكردووە كە پارتی لە ماوەی 78 ساڵ خەباتی بێ وچان بەردەوام لە نوێبوونەوە و بەرەو پێشچووندا بێت و پێگە و متمانەی جەماوەری رۆژ بە رۆژ بەرفراوانتر و بەرەو پێشەوە بروات .

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا و دەرفەتی زێرین بۆ کوردستانیان       

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

پارتی ناچێته‌ ئه‌و هاوكێشه‌وه‌

دڵشاد