ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارتی ، بوێرى، كۆنفرانس و دیموكراسیخوازی

 

رێبوار حەمەلاو شوانی

 

مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ هه‌نگاو و دروشمه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ  نه‌ك هه‌ر به‌كرده‌وه‌ و به‌ پێی هه‌ڵومه‌رجی ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌ به‌ڵكو هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو كاری بۆ به‌ پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنی كردووه‌ و هه‌رگیز هه‌نگاوێكی نه‌هاویشتووه‌ زیان به‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی حزب و گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بگه‌ێنێت ، له‌و رووه‌وه‌ پارتی به‌ رابه‌رایه‌تی بارزانی هه‌میشه‌ باوه‌ری ته‌واوی به‌ بنه‌ماكانی دیموكراسیی له‌ نێویاندا هه‌ڵبژاردن به‌‌ كۆڵه‌یه‌كی ئه‌ساسی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی حكوومرانی وحزبی هه‌ژمار ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و كۆنفرانسی نێوخۆییه‌كان له‌ پێناو نوێبوونه‌وه‌ و خوێنی نوێی و خزمه‌تكردنی نوێی له‌ نێو گشت ئۆرگانه‌كانی پارتیمان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه‌ به‌ باوه‌ری پته‌وی پارتی به‌دیموكراسیخوازی و كۆنفرانس و له‌ هه‌مانكاتیشدا بوێریی و باوه‌ر به‌خۆبوونی پارتییه‌ به‌ نوێبوونه‌وه‌ و  گۆرانكاری .

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ داینه‌مۆی سه‌ر له‌ نوێی پێداچوونه‌وه‌ به‌ گشت جومگه‌كانی حزبی هه‌ر بنكه‌یه‌كه‌وه‌ تا مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ده‌بێته‌ هۆی هێزووزه‌یه‌كی نوێی به‌ پارتی كه‌ هه‌میشه‌ وله‌ سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كاندا باوه‌ری به‌ نوێبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجه‌كان دا هه‌بووه‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ به‌لایی كه‌سانێكه‌وه‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن له‌ نێو پارتی له‌ قۆناغێكی سه‌خت و هه‌ستیار دا بوو به‌ تایبه‌تی كه‌ پرۆسه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی خوڵی شه‌شه‌می په‌رله‌مان له‌ پێش كوردستان دایه‌ و بریار وایه‌ له‌ 20ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2024 به‌ڕێوه‌ بچێت ، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ بوێرانیه‌ زۆر گرنگ و كاریگه‌ر بۆ حزبێكی وه‌ك پارتی له‌ پێناو سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ و كاری دیموكراسی نێۆخۆیی حزب و له‌ پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ر.

بۆیه‌، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی پارتیمان وا ده‌كات كه‌ نیگاكان له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ بێت كه‌ متمانه‌ و ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ زیاتر خزمه‌تكاری ئه‌م ڕێبازه‌ و میلله‌ته‌كه‌یان بن ، نابێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین ، ره‌نگه‌ كه‌سانێكیش به‌هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردن تووشی نیگه‌رانی و زیزبوون بوونه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانن كه‌ ده‌رگه‌ی پارتی هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی ئه‌و كه‌س دڵسۆزانه‌ چونكه‌ پارتی هه‌میشه‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌مووان و شوێنی خزمه‌تكردن به‌رفراوانه‌ .

ئه‌م جاره‌شیان به‌ پارتی به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵ و كادێری له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو سنوور و ئۆرگانه‌كان به‌ هێزوتوانایه‌كی نوێیه‌وه‌ هاتنه‌ نێو سه‌نگه‌ری خه‌بات و خزمه‌تكردن له‌و ڕێباز وقوتابخانه‌ پیرۆرزه‌ دا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ بوونی ڕێژه‌یه‌كی باشی ئافره‌تانه‌ له‌ نێو ئۆرگانه‌كاندا كه‌ هه‌ر كامیان له‌ شوێن و پۆسی جیاواز خزمه‌ت و خه‌باتیان ده‌ستپێكردووه‌ ، كه‌ به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاو وباش به‌ گۆروتین خستنه‌وه‌ی كاری رێكخستن و ئاڕاسته‌كردنی كاری پارتییایه‌تی له‌ به‌ بنه‌ما و په‌یره‌وی نێوخۆی له‌ پێناو زیاتر به‌ره‌و پێشبڕدنی پارتی و خزمه‌تكردنی زیاتر .

بۆیه‌، گرنگیشه‌ ئه‌و راستیه‌ بزانرێت كه‌ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانس وهه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای تێبینی و ڕه‌خنه‌كان به‌ڵام له‌ دیدگا دیموكراسی و گه‌وره‌كه‌یدا هه‌نگاوێكی دیموكراسیخوازی و بوێری بوو له‌ پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان و سه‌ر له‌ونوێی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كاری حزبی و رێكخستنی بنكه‌ وڕێكخراو و ناوچه‌ و هه‌یكه‌ڵی بنچینه‌یی كاری پارتایه‌تی له‌ رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ ، كه‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ و ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن چه‌نده‌ رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ر و به‌سوودی ده‌بێت له‌ رووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماده‌كاری و ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ هێز و پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرەدانا سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا پەیامەکا بهێزە

یاسین

‎ كه‌شتیه‌كه‌ی تایتانیك و سه‌رنجێك

دڵشاد

زه‌رووره‌تی مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو

سەڵاح