ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسروور بارزانی  ئومێدی دوێنی و ئەمرۆ و سبەی

 

رێبوار حەمەلاو شوانی

ئەوانەی لە دوێنی و ئەمڕۆ و ڕەنگە سبەی ئەگەر ئاسەواری پیستی دژایەتیكردنی گەل و نیشتیمان وڕق ئەستووریان بەرامبەر پارتی وبارزانی بمێنێت گڕێ و كێشەی سەڕەكییان هەمان ئەو خەون و دوژمنایەتیكردنەی نەیارانی گەلی كوردە بەرامبەر بە كوردستان ، كە ئەمڕۆ بارزانی ئاڵاهەڵگر و پارێزەر و بەرپرسیاریەتیی دەكات و بەرامبەر سەختترین هێرش و گەمارۆ و پەڵاماردانەكان ڕێگە نەدا شكۆی خاك و گەلەكەی بۆ هیچ دوژمنێكی دەرەكی و نێوخۆی بچەمێتەوە .

ڕێزدار مەسروور بارزانی ، پەروەردە و كوری پێشمەرگە و رابەرێكی كارێزمای گەلی كورد سەرۆك مسعود بارزانییە كە لە رێبازی بارزانی و كوردایەتی سەرچاوەی گڕتووە و كە بیروباوەرێكی پاك وبێگەرد وڕاشكاو و راستگۆیانە ، زیاتر لە یەك سەدەیە خەبات و بەرخودان وقوربانی و شۆڕشی و سیاسەت ودیپلۆماسی وەك زنجیرەیەك پشت بە پشت بۆ نەتەوە و خاك و نیشتیمانەكەیان درێژەی هەیە قوربانی و باجی قورس و مێژووی پڕ سەروەری بۆ  مێژووی هەتا هەتایی تۆماڕ كردووە بەڵام هەرگیز ئامادە نەبووە سازش لە سەر بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان بكات .

ئەمڕۆش مەسروور بارزانیش ، قوتابی ڕێبازی بارزانی و پەروەردەی سەرۆك بارزانییە ، كە بە باوەرێكی راستگۆیانە حكوومرانی و سیاسەت و خزمەتی گەل و نیشتیمانەكەی دەكات بە بێ جیاوازی و لە هەمانكاتیشدا شۆڕشێكی چاكسازی لە ڕەگ و ریشەوە دەستپێكردووە لە پێناو هەڵكەندنی  ڕەگی گەندەڵكاران و مافیا و حەشیش فرۆشان و سیخور و بەكرێگیراوی نەیارانی كوردستان .

ئەوەی مەسروور بارزانی ،باوەری پێی هەیە و كاری لە سەر دەكات پاراستی بەرژوەندی گەل و پاراستنی كلتوور و بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردستانە كە كارێكی وەها ئاسان نییە ، لە نێو ناوچەیەكی پڕ لە كێشە و بەریەككەوتنی سیاسی و مەزهەبی و پێكهاتەكان لە نێو گوشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا ، بەتایبەتی بەكارهێنانی هەندێك حزب ولایەنی نێوخۆیی و لە نێو عێراقێكدا كە سێبەری  دوو حكوومەتی پێوە دیارە ، حكوومەتێكی سێبەر لە بەغدا كە دەستی بە سەر جومگەكانی حكوومرانی گرتووە و میلیشیاكان و لە دەرەوەی سنوورەكانی فەرمان وەردەگرێت كە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی فشارەكانیان دژ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر بكەن .

لێرەوە ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە ساڵی 2019 تا 2024 رووبەڕووی سەختترین ئاستەنگ و ئاڵنگاری گەورە بووەوە ، چ لە ڕووی نەخۆشی جیهانگیری كۆرۆنا تا قەیرانی دارایی و بڕینی ماف و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان و بە ئێستاشەوە كەڕێگری لە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی كوردستان كرا تا كو دۆخی كوردستان قورستتر و شكست بە حكوومرانی هەرێمی كوردستان بهێنرێت ، لەگەڵ بەكارهێنانی دادگەی فیدراڵی وەك كارتێكی سیاسی و ئینجا هێرشی مووشەكی و درۆنی بۆ ناوەندە بارزگانی و ستراتیژەكان هەموو ئەمانە وەك زنجیرەیەك پیلانگیری یەك لەدوای یەك رووبەڕووی كابینەی نۆیەم ، بەسەرۆكایەتی مەسروور بارزانی بووەوە ، بەڵام  سەرۆكوەزیرانی كوردستان بە سیاسەتی ژیرانە و بە بێ ئەوەی هیچ سازشێك لە سەر مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات ، توانی دەنگ و مافی كوردستان بگەێنێتە ناوەندە سیاسییەكانی هەموو جیهان و قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە ، لە هەمان كاتیشدا شۆڕشێكی گرنگ  لە هەموو سێكتەرەكاندا بەرپریا بكات بەتایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی و بازرگانی و بەدیجیتاڵكردنی دامودەزگەكانی هەرێم كە كار ئاسانییەكی گەروە بوو بۆ كاروبارەكانی حكوومەت و هاووڵاتیانی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا  .هەموو ئەو هەنگاوانەی هەرێمی كوردستان و پشت بەستن بە توانا ولێهاتوویی نێوخۆیی  و بەڕێگەی فرەچەشتكردنی بەرهەمی نێوخۆیی و ئینجا بونیاتنانی دەیان پرۆژەی ستراتیژی هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ خەونی نەیارانی نێوخۆی و دەرەكی  بۆ ڕێگریكردن لە كاروانی گەشەپێكردنی كوردستان شكست پێهێنا .

ئەو خۆڕاگری و سازش نەكردنەی مەسروور بارزانی ، سەلماندی كە سەرۆكوەزیرانی كوردستان چەندە ژیرانە و سەركەوتووانە بەرامبەر بە تەوژمی شەپۆڵە دژەكان ، هەرێمی كوردستانی خستە سەر كەناڵی ئاسایشی و سەقامگیری بەرامبەر هەموو ئاستەنگە نێوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و سەرباری هەموو ئاڵۆزییەكانیان و ململانیەی كە بەهەموو ئاڕاستەكاندا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێن ، ئەوەش ئاماژەیە  ، بارزانی بەهەموو هێز وئیرادەیەوە پارێزگاری لە كلتوور مێژووییە كردووە و دەكات ، هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە بووەتە رەمزی ئیرادە وخۆراگری وهێز بۆ كوردستان و ئینجا وەك گورزێكی كوشندەش بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مافیا و حەشیشە فرۆشان  و گەندەڵكاران و تاڵانچی و تێكدەران وبەكرێگیراوان وخاكفرۆشان .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکەوتنى هێزى نەرمى کوردستان بەرامبەر هێزى ڕەق

سەڵاح

پیلانەکە دژی قەوارەی هەرێمە، بەڵام بۆچی کاک مەسرور بە ئامانج گیراوە؟!

دڵشاد

پارتی ناچێته‌ ئه‌و هاوكێشه‌وه‌

دڵشاد