ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕقی حەلبووسییەكان لە پێشمەرگە بۆ چی

رێبوار حەمەلاو شوانی

 

 

لەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسەوە هەتا

ئێستا، ڕۆژ نیە میلیشیا تائیفییەكانی عێراق زاخ نەكەن بە قوڕگی عەرەبی سوننەدا، هەموو ئەو شار و شوێنانەی كە عەرەبی سوننە تیایدا زۆرینە بوون و بە شوورا و قوللەی قافی خۆیانیان دەزانی، هەر هەموویان لەلایەن میلیشیا تائیفییەكانی عێراق شێوێندراون و لە هەموو ئەو شوێنانەش بڕیاری كۆتایی ژیان و مردن هەر بەدەست میلیشیا تائیفییەكانەوەیە، لە بەغداوە هەتا ڕومادییەكەی شوێنی لەدایكبوونی حەلبووسی، پڕن لە چەكدار و چەك و جبەخانەی ئەو میلیشیایانە و چییان بوێت دەیكەن و كردوویشیانە.

 

هۆكاری ئەوەی كە كەسانی وەك حەلبووسی و لە رابردوو زۆر كەسی تر  رقیان لەپێشمەرگەیە و سووكایەتی پێدەكەن، هۆكار و مەبەستێكی روون و چاوەڕوانكراوە، چونكە كۆدی ئەو دوو مەئموورە ئاشكرایە و لەسەر هەمان رەدیفی ئەو گرووپەن كە دەیان ساڵە دژایەتی پێشمەرگە و شۆرش و رێبازی راستەقینەی كوردایەتی دەكەن، كە هەڵوێستەكانیان و كارو كردەوەكانیان لە رق و كینەوە سەرچاوەیان گرتووە و، چونكە خۆیان پیاوی رێبەرایەتیكردن و پیاوی ئەركە سەخت و قورسەكان نەبوون و نابن، حەسوودییش بە خەڵكی تر دەبەن كە مێژووكردن و بە كردەیان  خۆیان لە مەیدانەكەدا سەلماندووە.

ناحەزان و نەیارانی گەلەكەشمان، لە رابردووش بە وشەی نابەجێ و ناتورەی ناشیرینیان لە پێشمەرگەی كوردستان دەنا، لە ئەمڕۆدا بە (پێشمەرگەكان) ناویان دەبەن .. لە ئەمڕۆدا هەموو راگەیاندنەكان و، میدیاكانی جیهان، وشەی (پێشمەرگە ) بەكاردەهێنین، هەمووشیان دەزانن كە لە زمانەكانی خۆیاندا هاومانای وشەی پێشمەرگە هەیە .. بەڵام بەكارهێنانی وشەی پێشمەرگەیان پێ جوانتر و خۆشترە، لە وشە هاوماناكانی خۆیان، وشەی پێشمەرگە چووە فەرهەنگی زمانی گەلانەوە .. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ قارەمانێتی و دلێری و، بۆ هەڵسوكەوتی راست و دروست و، بۆ رەوشت بەرزی و، مرۆڤایەتی و، رۆڵی جوامیرانەی پێشمەرگەی كوردستان..

لەو كات و ساتە هەستیار و دژوارەدا كە بارودۆخەكە لە هەموو تاكێكی خەڵكی كوردستان دەخوازێ چ بە چەك یان بەقەڵەم یان بەهەر شێوازێكی دیكەبێت و ئەوەی شتێكی لەباردا هەیە پێشكەشی بكات بۆ بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان و سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە بەسەر گەورەترین و ترسناكترین دوژمنی كورد و مرۆڤایەتی،

هۆكاری ئەو دژایەتیكردن و سووكایەتیكردنەی كەسانێكی وەك حەلبووسی  بە پێشمەرگە و تواناكانی پیشمەرگە، ئەوەیە كە پێشمەرگە لای ئەوان واتا پارتی و بارزانی، چونكە هەمیشە  سەرۆك بارزانی و كوڕەكانی و كەسە نزیكەكانی لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریكردنن لە خاك و خەڵكی كوردستانن رێگە نادەن دەستی تیرۆر و شۆڤێنیزمی نەك تەنها بە سەر كوردستان بەڵكو بە سەر عێراقیشدا زاڵ بێت … لەهەمانیشكاتیشدا چونكە سەرۆك بارزانی دەڵێ من پێشمەرگەم و شانازی بە پێشمەرگەوە دەكەم، ئەو شانازیی پێكردنەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ستایشكردنیان وایكردووە كە دوژمنان ونەیاران ڕق ئەستوور بن بەرانبەر بە ناوی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی كە شوناسی پێشمەرگەبوونی بە شانازییەوە هەڵگرتووە كردەوە و مێژووی پڕ سەروەری  و تۆماركردنی دەیان داستان لە دوێنی وئەمرۆش دا پێمان دەڵێن كە  هیچ هێزێك هەبێت لە جیهاندا زاتی ئەوە بكات بڵێ سوكایەتیی بە هێزی پێشمەرگە دەكەم، چونكە هێزی پێشمەرگە لەجیهاندا ددانی پێدا نراوە، جا بۆیە ڕوونە كە ئەگەر لێرەولەوێ كەسانێكی وەك حەلبووری و شۆڤێنییەكانی تر هەبن كە پەلاماری هێزی پێشمەرگە بدەن و سوكایەتیی بە پێشمەرگە بكات، ئەوا بێگومان ئەجێندایەكی دەرەكی لەپشتە. خۆ هێزی پێشمەرگە سەلماندوویەتی لەسەر ئاستی جیهان وڵاتانی زلهێز هاوكاریی پێشمەرگە بكەن، ئەوەتا ئەمەریكا و ئەڵمانیا وبەریتانیا پێشمەرگە پڕچەك دەكەن و وەك هێزێكی متمانەپێكراو و ئازا وبوێر لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە وەك هاوپەیمانێكی گرنگ و ستراتیژی خۆیان هەژماری دەكەن ، كەچی چەند كەسانی ڕق ئەستوور و  نەفس نزم  لە پێناو بەرژوەندی حزبی و كەسییان بەرێگەی قسەی پووشەوە بۆ هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگەی كوردستان كە وەك دەریاییەك بەدەمی پیسێك  و گڵااوو نابێ

هەواڵی پەیوەندیدار

نکۆڵى کردن لە هەرێمى کوردستان خەونێک بوو نەهاتەدى

سەڵاح

حزبە لۆکاڵیەکان دەبێت ئەوە بزانن پارتی هەموو کات بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki