ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كابینەی نۆیەم و بوژانەوەی پەروەردە

 

(جۆن دیوی) پەروەردەكار و فەیلەسوفی ئەمریكی دەڵێ ” فێركردن تەنها هۆكاری ژیان نییە، بەڵكو خۆی لە خۆیدا ژیانە”.

ڕوونە كەوا پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بە كۆلەگەی بنەڕەتی هەموو پەرەپێدان و پێشكەوتن و گەشەسەندن و بوژانەوە و بنیاتنانی كۆمەڵگە دادەنرێت. هەمیشە هاووڵاتی فێرکراو و پەرەوەردەکراو و وشیار بە گرنگترین سامانی ڕاستەقینەی هەموو كۆمەڵگە و نیشتمانێك دادەنرێت. بێ شك پەروەردە و فێركردن ڕۆڵی گەورە و سەرەكیان هەیە لە بنیاتنانی كەسایەتی بەهێز و ڕۆشنبیر و نیشتمانپەروەر و سوودبەخشن، بۆیە ووڵاتە پێشكەوتووەكان هەردەم گرنگی و بایەخی زۆر بە پەروەردە و فێركردن دەدەن كە دڵنیان هەر جۆرە گرنگی و بایەخێك و خەرجییەك لە پەروەردە بە فیرۆ ناچێت سوود و قازانجی چەند بەرامبەر و دوور مەودای هەیە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی و رێبەرایەتی بەرێز جەنابی كاك مەسرور بارزانی هەر لە ڕاگەیاندنی كارنامەی كابینەكەی پێش زیاتر لە (5)پێنج ساڵ كەرتی پەروەردە و فێركردنی بە كەرتێكی گرنگ و پڕ بایەخ وەسف كردو لە پێشینەی كار و كارنامەی كابینەی نۆیەم گرنگیدان بوو بە پەروەردە كە بەكردار لە ماوەی پراكتیزەكردنی كابینەی نۆیەم لە سەر زەوی هاتنە جێ بەجێ كردن سەرەڕای تەنگژەی كۆرۆنا و لێكەوتەكانی بە گشتی هەبوونی كۆمەڵێك بەربەست و گیروگرفتی دارایی و كارگێڕیی، و كۆمەڵێك فشار و گوشار و گەمارۆدان و ڕێگری كردن، بەڵام كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی و رێبەرایەتی جەنابی كاك مەسرور بارزانی خۆڕاگرانە بەردەوام بوو لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری هەروەكو چۆن لە كارنامەی كابینەكەی بەلێنی دابوو بە دروست كردنی قوتابخانەی نوێ و هاندانی سەرمایەدار و بەلێندەران كە هاوكاری حكومەت بكەن، ئەمە بوو بەلێنەكان جێ بەجێ كران و لەم كابینەیەدا (152)سەدوپەنجا و دوو قوتابخانەی نوێ دروست كران و (42) چل و دوو قوتابخانەی دیكە لەم مانگەدا مانگی تشرینی یەكەم دەكەونە بواری جێ بەجێ كردن واتە (194)سەدو نەوەد وچوار قوتابخانە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراون لە بواری خزمەت گەیاندن بە قوتابیان تا ئێستا.
جودا لەمەش (1670) هەزار و شەش سەد و حەفتا قوتابخانە نۆژەن كراونەتەوە (629)شەش سەدو بیست و نۆ ژووری نوێ دروست كراون لە خزمەت قوتابیانی خۆشەویستدان، هەموو ئەوانە بە هەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی جەنابی وەزیری پەروەردە و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆكی حكومەت بەدی هاتوون كە خۆی لە خۆیدا شۆڕشێكە لە بواری پەروەردە و فێركردن هاتۆتە ئاراوە سەرەڕای هەبوونی كۆمەڵێك ئاستەنگ و ڕێگری و ئالنگاری بەردەوام، بەڵام هەوڵەكانی وەزارەت و جەنابی وەزیری پەروەردە و پاڵپشتی و خۆڕاگری جەنابی سەرۆكی حكومەت بەردەوامیان هەبوو ئەنجام و بەرهەمی باش لە پەروەردە بەدی هاتوون،جگە لە دانانی بەردی بناغەی چەندەها قوتابخانە و باخچەی منداڵان كە لە ساڵی داهاتوودا دەكەونە بواری خزمەت گەیاندن، شایەنی ئاماژەكردنە هەر لەم وتارەدا تیشك بخەمە سەر ئەوەی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆكی حكومەت بڕیاردرا كەوا (5088)پێنج هەزار و هەشتا و هەشت مامۆستای گرێبەست كران بە هەمیشەیی و (37933)سی و حەفت هەزار و نۆسەد و سیی و سێ مامۆستای وانەبێژ كران بە مامۆستای گرێبەست واتە تەنها لەم كابینەیە بە كابینەی نۆیەم بە هەوڵ و جەخت كردنەوە و خەمخۆری جەنابی وەزیری پەروەردە و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆكی حكومەت (43021)چل و سیێ هەزار وبیست و یەك مامۆستا ژیانیان گۆڕا و بارودۆخیان گۆڕا و باری دەروونیان جێگیر بوو، چەندەها خێزان ئاسودە و ئارامیان بۆ گەڕایەوە تا بتوانن لە داهاتوودا لە خزمەت پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دا بن، بێگومان ئەوانە بڕیاری مێژوویین دراوە لە كەرتی پەروەردە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەم كەرتە بە پاڵپشتی خودا لە وتارەكانی تریش باسی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دەكەین لە كابینەی نۆیەم لە بوارە جیاوازەكانی تر ،
كۆتایی وتارەكەم بە وتەی (مالكۆم ئیكس) بانگخوازی ئەمریكی دەهێنم كە دەڵێ” سبەی بۆ ئەو كەسانەیە كە ئەمڕۆ خۆیانی بۆ ئامادە دەكەن.

بەکر کەریم حەسەن
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا و دەرفەتی زێرین بۆ کوردستانیان       

یاسین

پێڤاژویا ئاشتیێ ل تورکیا بەربەست و دەرفەت

دڵشاد

سەد ساڵە لە دادگای بەغدا ستەم، لەبیرو باوەڕی بارزان تێکۆشان.

دڵشاد