ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

چەند ساڵێکە گۆرانکارى لە دواى گۆرانکارى ناوچەکە و جیهانى بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە ، ئەمرۆ پرسە هەرە ستراتیژییەکان ئاشتى و ئاسایش و ئابوورییە کە پەیوەستە بە کۆمەلێک پرسى هەستیار وگرنگى تر لە نێویاندا ئاسایشى خۆراگ و ئاو و ژینگە و مرۆیی کە لە سەر ئاستى نێودەوڵەتییدا گرنگى و بایەخەتى خۆی هەیە وسەرنجى لە سەرە .
لەو ڕوانگەیەوە ، هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی ودەستوورى و چ وەک مودیلێکى حوکمڕانى و پێشکەوتوو وگەشەسەندوو لە ڕووى دیموکراسییەوە و هەروەها پێشکەشکردنى حکوومرانى لەماوەى 32 ساڵى رابردوو و بە ئێستاى کابینەى نۆیەم و هەنگاونان بەرەو کابینەى دەیەم ، ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، بە تێروانینێکى پێشکەوتوو و جیاواز لە پرسە ئاسایشییەکان بەتایبەتى لە رووى سەقامگیرى و ئاشتى و ئابوورى و کشتووکاڵەوە دەروانێت ، بەتایبەت لەماوەى دەستبەکاربوونى لە کابینەى نۆیەم ، بەکارنامەیەکى دەوڵەمەند و بەکردەیی خاڵ بەخاڵ کارنامەى حکوومەتەکەى جێبەجێ بکات .
بە سەرنجدان بە دیدگاى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانى ، چ بە شێوەى نووسین و دروشم و پلانەوە و چ لە ڕووى کردەییەوە زۆر بایەختى بۆ پرسى ئاسایشى و ئاشتى و سەقامگیرى هەرێمى کوردستان داوە تا ئەزموون و دەستکەوتەکانى و سەروەرى بپارپرێزێت و هاوسەنگی لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆز و ناسەقامگیردا بە شێ,ەیەکى زۆر پێشکەوتوو و ژیرانە بپارێزێت ، گەل و نیشتیمانەکەى لە هەڕەشە و ئاگرەى جەمسەربەندییەکان بەدوور بگرێت.
هەروەها لە رووى ئاسایشى ئاو و خۆراگ و کشتوکاڵیش بەهەمان شێوە ، خەمخۆرى و پەرۆشیی سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانى ، بەتایبەت لە پرسى ئاسایشى ئاو بەڕێگەى دروستکردنى بەندا و پۆند لە پێناو کەمکردنەوەى ئەو کاریگەرى و مەترسییانەى کە بەهۆى گۆڕانکارى کەش وهەوا لە سەر ناوچەکە وعێراق لە سەر هەرێمى کوردستان دروست دەبن کاریگەرییەکانى کەم بکاتەوە

دووەم ،، پلانى ورد وستراتیژى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بۆ هەناردەکردنى بەرهەمى جوتیاران و بۆ دەرەوەى وڵات بەتایبەتى بەرهەمى پەتاتە و ومیوە و بوارى تریش ، ئینجا دروستکردنى کۆگاى خواردن و ساردخانەى تایبەت و ئینجا دروستکردنى چەندین سایلۆ بۆ پاراستن وهەڵگرتن و ئەنبارکردنى گەنم و جۆ هەنگاوەێکى ترى ستراتیژییە بۆ پاراستنى ئاسایشى داهات وخۆراک .
سێیەم ،، گرنگیکدان بە کەرتى تەندروستى و کارگەى دەرمان و بەکارهێنانى ستیکەر بۆ پاراستنى ئاسایشى تەندروستى هاووڵاتیانى کوردستان هەنگاوێکى دیکەى سەرۆکوەزیرانى کوردستانە بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانى دەرمانى ساختە ودروستکردنى مەترسى لە سەر ژیانى خەڵکى کوردستان .
چوارەم ،، یەکێکى تر لە هەنگاو و پلانە گرنگەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پشتگیرکردنى کەرتى پەروەردە و نوێژەنکردنەوەى قوتابخانەکانە و بەتایبەت خوێندنى باڵایە کە لە پێناو پێشکەوتنى پەروەردە و گەشەپێدان مرۆیییە لە ڕووى زانستییەوە .
پێنجەم ،، هەوڵە دیپلۆماسییەکانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانى، لەڕووى سیاسى و دیپلۆماسیی و دوورخستنەوەى هەرێمى کوردستان لە کێشە و ململانێیەکانى ناوچەکە و هێشتنەوەى کوردستان وەک دوورگەیەکى ئارام و سەقامگیر ، هەنگاوى گرنگ و ستراتیژین بۆ پاراستنى ئاشتى و ئارامى .
شەشەم ،، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێگەى نوێژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە و دیپلۆماسىى گەشتیارییەوە توانێوێتى پردێکى بەهێز لە نێوان وڵاتانى ناوچەکە و دونیا بۆ راکێشانى گەشتیاران و بازرگان و بیزنسکاران بۆ نێو هەرێمى کوردستان دروست بکات ، ئەوە سیاسەتێکى ئابوورى و دیپلۆماسى ژیرانە لە پێناو بەرژوەندى گشتى و پێشکەوتنى گەشتیارى .
ئەو خاڵ وسەرنجانە و دەیان هەوڵ و کارى دیکەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەموویان ئاماژەن بەوەى کە شەو ورۆژى خستۆتەسەر یەک لە پیناو پارێزگاریکردن لە ئاشتى و ئاسایش لە هەرێمى کوردستان کە نەک تەنها سوود و قازانجى بۆ ئێستاى گەل و نیشتیمان هەیە ، بەڵکو دەتوانین بڵێن کە ئامانجى گەورەترى لە پشتەوەیە ئەویش فەراهەمکردنى ئاسایش وئاستى لە پێناو ژیانێکى پر خۆشبەخستى و ئومێد و گەشەسەندنى زیاترى کوردستان ، کە بەردەوامی ئەم پرۆسەیە لە کابینەى داهاتووش هاوکار و پاڵنەرە بۆ پارێزگارکردن لە سەروەرى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەهێز وسەنگینتر بوونى لە سەر ئاستى نێوخۆیی و دەرەوە و کە ئاشتى و سەقامگیرى بۆ هەرێمى کوردستان ودیدێنێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی، حیزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان

دڵشاد

گەل چاوەرێی ئەو ستۆپەیان لە پارتی دەکردبە دادگای نافیدڕاڵی بکات

دڵشاد

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی و چه‌ند سه‌رنجێك

یاسین