ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە رێوڕەسمێکدا کتێبی “ئەستێرەکانی گەردوون”ی خەلیل عەبدو‌ڵڵا ناسێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، بە هەماهەنگی بنکەی رۆشنبیری و هونەری رانیە، لە کتێبخانەی گشتیی ڕانیە، رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “ئەستێرەکانی گەردوون” لە نووسینی خەلیل عەبدوڵڵا سازکرد.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری راپەڕین وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر، نووسەر، سەربەست جیهاد خوێندنەوە و پێشەکییەکی لەسەر کتێبەکە باس کرد.
لە بارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە، خەلیل عەبدوڵڵا، نووسەری “ئەستێرەكانی گەردوون” وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا گوتی: ئەم بەرهەمە، كتێبێكی تایبەت بە كولتووریی جیهانییە، لە دوو بەش پێكهاتووە، یەكەمیان: كەسایەتییە كولتوورییەكانە‌ و تێیدا تیشك خراوەتە سەر ژیان‌ و بەرهەمەكانی 38 ئەستێرەی ڕۆشنبیری‌ و هونەریی جیهانی. دووەمیان: سیما كولتوورییەكانە، لەم بەشەدا رۆشنایی خراوەتە سەر 16 شوێن‌ و سیمای كەلەپووری ‌و شارستانی لە سەرانسەری گۆی زەویدا.
گوتیشی: بۆ ئامادەکردنی ئەم کتێبە پشت بە چەندین سەرچاوەی زانستیی جیاجیا بەستراوە و دوای شەن‌ و كەوكردنی زانیارییەکان، بە کوردییەکی پاراو دامڕشتوونەتەوە.

روونیکردەوە، کتێبەکە هاوشێوەی ئینسكلۆپیدیایەکی بچووکە ‌و بەپێی زنجیرەی  ئەلف ‌و بێی كوردی رێكخراوە، تاوەكوو خوێنەر بە ئاسانی ناونیشانەكان لە پێڕست بدۆزێتەوە ‌و زانیاری وەربگرێت.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، خەلیل عەبدوڵڵا، ئاماژەی بە ئامانجی نووسین و چاپکردنی کتێبەکە کرد و گوتی: ئامانج لە نووسینی ئەم كتێبە ئاشناكردنی خوێنەری كوردە بە ژیان ‌و بەرهەمی كەسایەتییە رۆشنبیری‌ و هونەرییەكانی جیهان، كە هەریەكەیان لە بواری خۆیدا خزمەتی بە كاروانی كولتووریی جیهانی كردووە. هەروەها ناساندنی شوێن ‌و سیما كەلەپووری ‌و شارستانییە جیهانییەكان بە خوێنەری كورد‌و هەوادارانی ئەو بوارانە.

کتێبی “ئەستێرەکانی گەردوون”، نوێترین بەرهەمی خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانە، کە لە توێی 350 لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە و 54 ناونیشانی جیای لە خۆگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

“Shogun” توانی 18 خەڵاتی ئێمی بەدەستبێنێت

ART