ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە پلانی چوار ساڵی داهاتووی حکومەت لە بارەی مافی ئافرەتانەوە بەشداربوو

بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانی چوار ساڵی داهاتووی حکومەتی هەرێم، تایبەت بە پرسەکانی ئافرەتان، کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە بەشداری نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بەڕێوەچوو، تێیدا چنوور نامیق، راوێژکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و ڤیان جەلال مرقس، بەرپرسی بەشی جێندەر لە دیوانی وەزارەت بە نوێنەرایەتی وەزارەت بەشدار بوون.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتەکە لە چوارچێوەی ستراتیژی کارکردنیدا، بە بایەخەوە دەڕوانێتە هەوڵەکانی سەرخستن و گەشەپێدانی توانای ژنان و پێشخستنی بەهرەکانیان و بەدیهێنانی مافە دانپێدانراوەکانیان لە سەرجەم بوارەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

لە سلێمانی گه‌زیزه‌ عومه‌ر خەڵاتکرا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART