ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێز لە هونەرمەند سدیق حوسێن نرا

لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رێز لە دەرهێنەر سدیق حوسێن نرا.

لە دانیشتنێكدا باس لە بەشداریی شانۆیی “شەوێك لە دۆزەخدا” كرا کە لە فێستیڤاڵی سۆڵۆ فێست لە ئامەدی باكووری كوردستان بەشداربوو و لە دەرهێنانی سدیق حوسێنە.

لەپای ئەم بەشدارییەیان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپكەگوڵێكی رێز و وەفا و بڕوانامەیەكی رێزلێنانی پێشكەش بەو دەرهێنەرە كرد و هیوای كار و بەرهەمی زیاتری بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی رستن و چنینی كوردەواری نرا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART