ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەورامان رۆمانی “ئەلەپەشە” ناسێندرا

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و رۆشنبیر و نووسەرانی هەڵەبجە، هەورامان و شارەزوور، رۆمانی “ئەلەپەشە” ناسێندرا.

رۆمانی “ئەلەپەشە” لە نووسینی ئیبراهیم مەیکە عەلی، رۆمانێکی تازەی ئەدەبی هەورامییە و باس لە کەسایەتییەکی ناسراوی مێژووی هەورامان دەکات.

لە رێوڕەسمی ناساندنی کتێبەکەدا، کە لە گوندی “گوڵپ” لە هەورامان بەڕێوەچوو، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە رۆماننووسی دیاری هەورامان، ئیبراهیم مەیکە عەلی، جەختی لەسەر گرنگی نووسین بە هەورامی کردەوە بۆ ئەوەی هەرچی زیاترە خزمەت بە فەرهەنگ و مێژووی هەورامان بکرێت و خوێنەرانی سنوورەکە لێی سوودمەند بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART