ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە” بەڕێوەدەچێت

بە چاودێری و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی دووشەممە دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە” بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەندیکا و شارەزایانی بواری میدیا و رۆژنامەنووسان بەڕێوەبچێت.

دیدارەکە دوو رۆژ دەخایەنێت، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی روانگەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و ناوەندە میدیاییەکان بۆ چارەسەری گرفتەکانی سۆشیالمیدیا و دیدگای یاسایی لە هەمبەر ئەو پرسە دەکرێت.

لە دیدارەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین و گەرمیان بەشدار دەبن.

ئامانجی سەرەکی لە سازکردنی دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە”، دروستکردنی گفتوگۆیەکی کراوە و بنیاتنەرانەیە بۆ چارەسەری گرفتەکانی ژینگەی میدیایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART

لە سلێمانی گه‌زیزه‌ عومه‌ر خەڵاتکرا

ART