ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە نیودەلهی تیپی هونەری میللی سلێمانی نمایشێکی هەڵپەڕکێی پێشکەشکرد

لە میانی بەشداریکردنی لە هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هیندستان بۆ میوزیک و سەمای فۆلکلۆری گەلان، ئەمڕۆ لە نیودەلهی تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردی نمایشکرد.

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەعفەر جەوهەر و جێگری باڵیۆزخانەی عێراق لە نیودەلهی، عودەی حاتەم محەمەد و بەرپرسانی بواری فەرهەنگ و کولتووری هیندستان و باڵیۆزی ژمارەیەک لە وڵاتانی بەشداربوو بەڕێوەچوو.

تیپی هونەری میللی سلێمانی وەک یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکانی ئەمساڵی بواری کولتوور و میوزیک و هونەر بەشداری کردووە و دوای نمایشی ئەمڕۆی بڕیارە لە چەند فێستیڤاڵێکی دیکەی هەرێمەکانی هیندستان بەشداری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

کیلەر سکۆت فۆرنیس کۆچی دواییکرد

ART