ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعریی ئەكرەم خامۆش بەڕێوەچوو

لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر، رێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعریی ئەكرەم خامۆش بەڕێوەچوو. 

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە ئەدیبان، نووسەران و هونەرمەندان، ئەندامانی لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد بەڕێوەچوو.

دیوانە شیعرییەکە بەناوی “زریانی تەجاڵ و دوا گورزی مەمەندی”یە.

لە رێوڕەسمەکەدا شاعیر چەپكێ لە شیعرەكانی خوێندەوە، دواتر دیوانەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART