ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە

فیلمی ”Moana 2” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە یەک ملیار و 14 ملیۆن و 682 هەزار دۆلار.

لەو داهاتە 446 مليون و 601 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 568 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە، بەهۆی سەرکەوتنی بەشی دووەمیەتی و دوێن جۆنسن بە دەنگ رۆڵی کارەکتەری سەرەکیی نیو فیلمەکە دەگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی “تەكوین” كرایەوە

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART