ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێوڕەسمی رێزلێنان لە محەممەد ئەمین پێنجوێنی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی “کەریمی عەلەکە” رێوڕەسمێکی بۆ رێزلێنان لە نووسەر محەممەد ئەمین پێنجوێنی سازکرد.

رێوڕەسمەکە رۆژی دووشەممە، بە ناونیشانی “ئەزموونی قەڵەمێک لە پێناو ئاشتی و جوانیدا”، بەڕێوەچوو، تێیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەت و دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی پێشکەش بە محەمەد ئەمین پێنجوێنی کرد.

فیچەرێک لە بارەی ژیان و دیدی نووسەر پێشکەشکرا و نوێترین بەرهەمی شیعریی ناسێندرا و کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر، خوێندنەوەی بۆ کتێبەکەی کرد.

لە رێوڕەسمەکەدا، کە لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیییە سیاسیی و رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان کۆنسێرتی هونەرمەند خەجێ هەڵوەشایەوە

یاسین

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART