ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیداری جزیری لە بارزان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەر و نووسەر و رۆشنبیران و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی دەڤەرەکە، لە بارزان “دیداری جزیری” بەڕێوەچوو.

بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ئاڕاستەی رێکخەر و سەرپەرشتیارانی دیدارەکە کرد و هیوای خواست، ئاوڕی زیاتر لە بەرهەمی شاعیر و کەسایەتییە هەڵکەوتووەکانی مێژووی وێژەی کوردی بدرێتەوە و خزمەتی زیاتر بکرێن.

ئاریان سەلاحەدین، گوتیشی: ئەو عیرفان و تێگەیشتنە رووحیەی مەلای جزیری پێی گەیشتووە، لە فیکر و عیرفانی بارزاندا بەرجەستەیە.

هەروەها گوتی: وەک چۆن گرنگە ئەمڕۆ لە بارزان باسی مەلای جزیری دەکرێت، گرنگیشە لە دهۆک زیاتر نالی شاعیر بناسرێت و لە سلێمانی ئەحمەدی خانی و لە قامیشلۆ هەژاری موکریانی و لە مهاباد جگەرخوێن بناسرێن و کاری زیاتریان لەسەر بکرێت.

دیدارەکە بە چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی و بە پشتیوانیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان – بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری بارزان، بە دروشمی “جزیری و بارزان دوو فێرگە و یەک عیرفان” سازکرا.

هەروەها چەند پانێلێک بۆ خستنەڕووی لایەنە جیاجیاکانی عیرفان و ناوەڕۆکی عیرفانی کوردیی لە شیعری مەلای جزیری پێشکەش کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

شانۆگەری “گۆچانەکەی دایکم” لە نوگرەسەلمان نمایشكرا

ART