ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سلێمانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل ساز دەکرێت

سلێمانی، یەکشەممە (16ـی شوباتی 2025) 

بڕیارە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل، لە شاری سلێمانی ساز بکات.

فێستیڤاڵەکە لە لایەن، بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیم سازدەکرێت.

فێستیڤاڵەکە تایبەت دەبێت بە بەرهەمی هونەری ئەو سینەماکارانەی لە رێگەی مۆبایلەوە فیلم بەرهەم دەهێنن و چیرۆکەکانیان دەگێڕنەوە.

مەرجی سەرەکی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا، ئەوەیە، فیلمەکان لە رێگەی مۆبایلەوە وێنەگیرابن، بابەت و ناوەڕۆکی چیرۆکی فیلمەکان کوردیی بێت و ماوەی فیلمەکە لە 15 خولەک پتر نەبێت.

دوا وادە بۆ ناردنی فیلمەکان بۆ فێستیڤاڵەکە 15ـی نیسانی 2025ـە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆپێز بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دارا محەممەد عەلی بەشێک لە کارە هونەرییەکانی دەخاتەڕوو

ART