ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرووپی (RDR) سروودێکی ئایینی بەبۆنەی رەمەزان بڵاوکردەوە

گرووپی میوزیکی (RDR) بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە سروودێکی ئایینی بەناوی “موسڵمانم” بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە ئاوازی دیەم جەلال، ژەنیار و سەرۆکی گرووپەکە ئامادەکراوە و ژمارەیەک منداڵە و نەوجوان تێیدا بەشدارن و سروودەکە دەڵێنەوە.

شاعیر کازم کۆیی تێکستی سروودی “موسڵمانم”ـی نووسیوە و رۆژیار دیار سروودبێژی سەرەکییە تێیدا.

ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆی حەمرین تۆمارکراوە و میکس و ماسترینگی لەلایەن رێناس کورداخ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

ART

رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “هەورامان لە نێوان بەرداشی ململانێکان” بەڕێوەچوو

ART

کتێبی “بارودۆخی کارگێڕی قەزای گوڵعەنبەر” ناسێندرا

ART