ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ  74 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 62 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە

یاسین

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێره‌وه‌

یاسین

سوپای پاسداران هێزی زیاتری ناردە دێرەزۆر

سەڵاح