ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییەک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

بەرپرسێکی بانک ئاشکرای دەکات، وێڕای ئەوەی سبەی پشووە، بەڵام بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە دەکرێنەوە.

بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق  ڕایگەیاند: “سبەی پشووە، بەڵام هەموو ئەو بانکانەی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و کەمئەندامانیان لەلایە دابەش بکەن، لە دەوامدا دەبن و مووچە دابەش دەکەن.

رۆژی یەكشەممە 7ی7ی2024، بە بۆنەی یەكی مووحەڕەم، كە سەری ساڵی كۆچییە، پشووی فەرمییە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پێنجشەممەی رابردووی وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە 231 ملیار دینار نێردراوە و ڕۆژی یەکشەممە 7ی7ی2024 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

شیاع سوودانی بانگهێشتی سەرکۆماری نوێی ئێرانی كرد

سەڵاح

ته‌ندروستی سلێمان چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كات

سەڵاح

دەیڤید کامیرۆن بەهۆی کرێی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی پێکردووە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

یاسین