ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ماڵپەڕێک: داهاتی تاکی عێراق بۆ ساڵی 2024 سێ هەزار دۆلارە

داتاکانی ئاماری جیهانی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت داهاتی خێزان و تاکەکان لە عێراق بەرامبەر بە خەرجیی بەکارهێنانیان لە ساڵی 2024 دا، بگاتە 139 ملیار دۆلار کە نزیکەی یەکسانە بە بودجەی عێراق، بە پێچەوانەوە قەبارەی خەرجی بەکاربەر بۆ سەرجەم خێزانە عێراقییەکان لە ساڵی 2024 دا دەگاتە 108 ملیار دۆلار.
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی ستاتیستا، پێشبینی دەکرێت داهاتی تاک لە عێراق لە ساڵی 2024 بگاتە 3000 دۆلار یان 12 هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێک.
بە پێچەوانەوە، پێشبینی دەکرێت خەرجی تاک بەکاربەر بۆ خواردن و خواردنەوەکان لە عێراق بگاتە 750 دۆلار، لە کاتێکدا خەرجی تاک بۆ خانووبەرە لە ساڵی 2024 دا دەگاتە 540 دۆلار.
سەبارەت بە چاودێری تەندروستی پێشبینی دەکرێت تاک 112 دۆلار خەرج بکات بە بەراورد بە خەرجکردنی 103 دۆلار بۆ جلوبەرگ و پێڵاو و 114 دۆلار بۆ خێزانەکە خەرج دەکات، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تاکی عێراقی لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی 56 دۆلار ببەخشێت، هەروەها 100 دۆلار بۆ چێشتخانەکان و 35 دۆلار بۆ کحول و 70 دۆلار بۆ پەروەردە و 81 دۆلار بۆ پەیوەندییەکان و 203 دۆلار بۆ گواستنەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای كوژرانی ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی بۆ ده‌ستكه‌وتنی خۆراك، ئەمەریکا لە ئاسمانەوە یارمەتی هەڵدایه‌ خوارەوە

سەڵاح

نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بەفەرمی مالی جێهێشت

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح