ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (٧٠) درا.
تێبینی/ خەرجکردنی مووچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری دارایی خەرجکراوە و بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت کە لە گەنجینەی دووی سلێمانی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لەئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی هێزەکانی حەفتایە کە زیاتر لە( ١٠) ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، شایەنی باسە بەپێی یاسای چاکسازی پێویست بوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی ( ٢٠٢٠) ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە دۆسیەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەوە تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە کە نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٠٢٤/٩/١١

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هەڕەشە لە گروپە چەکدارە عێراقیەکان دەکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

sirwan

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

سەڵاح