ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە

هەفتەی داهاتوو شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان  دەکات .

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بۆ چۆنێتیی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان؛ سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆ دەبێتەوە.

عەتوانی باسی لەوە کرد، لیژنەی دارایی وەکوو لایەنێکی چاودێر، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری مووچە، باج، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کراون.

سەرۆکی لیژنەی دارایی گوتیشی: ئێستا گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیرانیی عێراقیش دەبێت تاوەکوو مانگی 12 مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت. لە بەرانبەردا مۆڵەت دراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوەکوو کێشە و گرفتەکانی لیستی مووچە چارە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار زیاتر بەرزبووە

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانان پێداچوونەوە بە بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت دەکەن

سەڵاح